هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ورمێ بە تۆمەتی "تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر"، لەسێدارە درا

١٣٩٧/٠٩/١٩ - ١٠-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ورمێ بە تۆمەتی \ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کوردیان جێبەجێ کرد که به "تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر" تۆمەتبار کرابوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، زیندانییەکی کوردی بەندکراو لە بەندی ١٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ به ناوی "یوونس عەزیزی" ، تەمەن ٤٥ ساڵ، لە شاری نەغەدە لەسێدارە درا.

ئەم زیندانییە به تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە لایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کراوە و لە ساڵی ٩٥ەوە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا زیندانی بووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی سەرماوەز، ئەم زیندانییە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە تا ئێستا لە لایەن هەواڵدەرییە حکوومەتییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە