چالاکێکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٧/٠٩/١٩ - ١٠-١٢-٢٠١٨ - ٠٩:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری کامیاران بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "ئومید ئەسەدی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری کامیاران لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە هۆی چالاکی لە بیاڤی کرێکاری و پشتیوانی لە مافی کرێکاران، ئەم حوکمەی بە سەردا سەپاووە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ئەم چالاکە کرێکارییە کوردە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە، لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا