٤٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی، بە بیانووی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ٢٠:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٤٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی، بە بیانووی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە گەڵاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتیی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە ژووی تاکەکەسی دابووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سەید جەماڵ سەفەوی"، هاووڵاتییە کورد خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتیی شاری پیرانشارەوە، دەسبەسەر کرابوو، پاش دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە ژێر گوشاری هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعات، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهشت.

لەو پەیوەندییەدا، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعات، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، پاش هاتنەدەرەوەم لە ماڵ، منیان دەسبەسەر کرد و بە هیچ لێپرسینەوەیەک ماوەی ٤٠ رۆژ لە ژووری تاکەکەسی دابووم.

سەید جەماڵ سەفەوی هۆکاری دەسبەسەر کردنی خۆی لە لایەن هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتەوە بە بیانووی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان گەڕاندەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەنووکە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ماوەی ١٠ رۆژ لە زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە دابووم و دواتر ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کرام و ماوەی ٤٠ رۆژیش لە ژووری تاکەکەسی ئەو زیندانە دابووم.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چۆنییەتی ئازاد کردنی خۆی بۆ ئاژانسی کوردپا کرد و ڕایگەیاند: من بە شێوەی کاتی بە دانانی دوو بارمتەی ١٥٠ و ٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرام و لە ژێر گوشاری هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعات، بە ناچاری زێدی خۆم بەجێهێشت و لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ئەم مانگەدا، لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووم.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە