"تۆمەتە وەپاڵدراوەکان" لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، بۆ پێشگرتن لە چالاکیی ئەنجومەنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد

١٣٩٧/٠٩/١٧ - ٠٨-١٢-٢٠١٨ - ١٢:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

\ئاژانسی کوردپا: ناوەندە حکوومەتییەکان ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەنجومەنێکی فەرهەنگیی لە شاری پاوەدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی فەرهەنگیی "قەڵەمی هاوچەرخی کورد" لە شاری پاوە، کەوتووەتە ژێر گوشاری ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران.

چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، لەم بارەوە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاندووە: لە هەمان سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی فەرهەنگیی قەڵەمی هاوچەرخی کوردەوە، ئەم ئەنجومەنە لە ژێر گوشاری ناوەندە فەرهەنگییەکانی حکوومەتدا بووە و لە رێگەگەلێکی جۆراوجۆرەوە هەوڵ دراوە، کە پێش بە چالاکییەکانی بگیردرێت.

ئەم چالاکە فەرهەنگییە وتی: ئەنجومەنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، پاش بەڕێوەچوونی هەر چالاکییەکی فەرهەنگی، کەوتووەتە بەر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە حکوومەت و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان.
.
به وتەی ئەم چالاکە فەرهەنگییە، چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی قەڵەمی هاوچەرخی کورد، هەمیشە بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە ڕووبەڕوو بووە.

ئەم چالاکە فەرهەنگییە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: لە فەزای هەنووکەیی کوردستاندا، هەر ئەنجومەنێک بیەوێت به شێوەی سەربەخۆ چالاکی بکات، لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەبێتەوە و لە لایەن ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە ڕێژیم و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان دەکەوێتە ژێر چاودێڕییەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی خەرمانان، هیدایەت مەحموودی، بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی شاری پاوە لە مەراسمی ڕێزگرتن لە مامۆستا عوسمان هەورامیدا، به بەڕێوەبردنی شەوی شێعری "پلوورەوارانی دەنگەکان" لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگیی قەڵەمی هاوچەرخی کوردەوە دژکردەوەیان نیشان دا.

ناوبراو هەروەها وتبووی: "نابێ ئیزن بدرێت هەرکەس بە خواستی خۆی شێعر و بابەتی خۆی بێنێت، دەبێ شێعر و بابەتی شاعێرەکان پێداچوونەوە و سانسۆر بکرێت و نابێ لە پاوەدا بە هەر کەسێک ئیزنی ئەوە بدرێت کە هێڵە سوورەکانی حکوومەتی ئێران ببەزێنێت".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٢٠ تاران

ناوەندی "ڤەژین" ، چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات