یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرائاژانسی کوردپا: کچە هونەرمەندێکی کورد خەڵکی خۆراسان، کە لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە دەسبەسەر کرا بوو، پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی ناسراوی کورد خەڵکی خۆراسان، پێش لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆنسێرتێکی مۆسیقا لە شاری ئۆستانبوڵی تورکیە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی سەرماوەز، ئازاد کرا.

ئەو کچە هونەرمەندە کوردە کە بە بۆنەی ٢٧مین ساڵگەردی دامەزراندنی ناوەندی فەرهەنگی "میزپوتامیا" بانگهێشت کرابوو، لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکیە دەسبەسەر کرابوو.

پارێزەری یەڵدا عەباسی لەو پەیوەندییەدا، ڕایگەیاند کە، هۆکاری دەسبەسەر کردنی یەڵدا عەباسی "پشتیوانی لە عەفرین"، بووە و ئەمڕۆ هەینی ١٦ی سەرماوەز لە گرتووخانە ئازاد کرا.

یەڵدا عەباسی لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شاری شیروان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و گەورەبووی شاری قوچانە و دەرچووی قوناغی ڕشتەی "فناوری اطلاعات"ە. ناوبراو لە تەمەنی ٤ ساڵیدا لە لایەن دایکەوە، کە یەکەمین مامۆستای بووە و دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا