خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقزئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی ماڵی ژنێکی لاو لە شاری سەقز هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، ژنێکی کورد بە ناوی "نەهیە ئەلیاسی" خەڵکی گوندی "مەڕان" سەر بە ناوچەی تیلەکۆ و دانیشتووی گەڕەکی "حاجی ئاوا"ی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە بە هۆی کێشەی ماڵی هەوڵی خۆکوژی داوە.

مێهرداد مەشایخی: مامۆستا کۆمەڵناسی لە وڵاتی ئامریکا سەبارەت بە ڕێژەی ڕوو لە زیاد بوونی ئاماری خۆکوژی لە ئێران بە "ڕادیۆ فەراد" ڕایگەیاند: "خۆکوژی یەکێک لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکانە لە کۆمەڵگا و کاتی ڕێژەی ئەم ئامارە ڕوو لە زیاد بوون دەکات، باس لە کێشەی پێکهاتەیی جیددی لەو کۆمەڵگایە دەکات".

ناوبراو بە ڕادیۆ فەراد دەڵێت: "ئێمە لە ئێران لەگەڵ چەند دەستە لە خۆکوژی بەرەوڕووین. لە بوارێکدا لە پەیوەندیی بە کۆمەڵناسییەوە هەیە و بارودۆخی کۆمەڵایەتی لەو ڕووداوە کاریگەریی هەیە، ئامارەی سێ جۆر خۆکوژی لە ئێران لە سەرەوەییە. جۆری یەکەم، کێشە و ئاریشەکانی فەرهەنگی و گوشارەکان و بارودۆخێکی دژوار،کە دەوڵەت بۆ لاوانی پێکهێناوە، کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، ژمارەیەک لە لاوان، ڕوویان لە خۆکوژی و خۆسووتاندن کردووە".

بە وتەی مەشایخی، "جۆری دووهەم لە خۆکوژی تایبەت بە ژنانە بە تایبەتی کچە لاوەکان، کە لە ژێر گوشارە کۆمەڵایەتییەکان خۆکوژی دەکەن و دەستەی سێهەم سەبارەت بە هەژاری و نائومیدیە لە نێوان کەسانی خۆکوژدا".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا