کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری ورمێ لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/١٥ - ٠٦-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری ورمێ لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بریندار بووئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە بەرزایییەکانی داڵانپەڕ بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزایییەکانی دالانپەڕ، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا، کۆڵبەرێک بە ناوی "عومەر نەبیزاد" لە بەشی کەمەرییەوە بە توندی بریندار دەبێت.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم کۆڵبەرانەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللـەوە.

عومەر نەبیزاد، کۆڵبەری برینداربوو، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گوازراوەتەوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزیش، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، بە ناوی "عەبدولقادر ساڵحی"، کوڕی جەمیل، خەڵکی دیزەج، لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کە خێزاندار و باوکی چوار منداڵە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا