حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

١٣٩٧/٠٩/١٤ - ٠٥-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوەئاژانسی کوردپا: حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی هاوڵاتییەکی کورد بۆ یەکساڵ زیندانی تەعزیریی کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ " محەممەدنەعیم محەممەدپوور " تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی "عەبدولکەریم"ی پشتڕاست کردەوە.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ۹٦، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەسبەسەربوونی پێشووی مەحکووم کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام، کۆبوونەوە و تەبانی" تاوانبار کراوە.

محەممەدنەعیم محەممەدپوور، خەڵکی گوندی "حوسێن ئاوا" سەر بە شاری سنەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران