٢ کوژراو و ٧ بریندار لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە

١٣٩٧/٠٩/١٤ - ٠٥-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٢ کوژراو و ٧ بریندار لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەرەتای وەرزی پاییزەوەئاژانسی کوردپا: لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٩ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوونه.

لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٩ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارەکانی بانە، مەریوان، مێهران و پیرانشار کوژراو و بریندار بوونه.

لە کۆی ئەو ٩ هاووڵاتییە کوردە ٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٧ی دیکەش بریندار بوونه.

شوناسی ئەو دوو کوژراوە بە ناوەکانی: "عەبدوڵڵا محەممەدزادە" خەڵكی گوندی تەیناڵ سەر بە شاری مەریوان و "عەلی نادری" خەڵکی گوندی "گەونتوو" سەر بە شاری دیواندەرە ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کەسە بە هۆی مینە چێندراوەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست داوە.

لەو پێوەندییەدا، "حەمید سەعیدی، حەدیس و ڕەزا سەیدی، شەهاب ئەکفودە، عەبدولڕەحمان شەریفی، کامیار عەبدوڵڵاهی و سەفەر ڕەحمانی" بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوونه.

١٦ میلیۆن مینی شاراوە لە ئێراندا بوونی هەیە.

ئێران دووهەمین وڵاتی ئالوودە بە مینە و هەتا ئێستا ئەو مینانە هەڵ نەگیراوەنەتەوە و ڕۆژانە گیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا