مێرمنداڵێکی کرماشانی چاوەڕوانی ئێعدام دەکات

١٣٩٧/٠٩/١٤ - ٠٥-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مێرمنداڵێکی کرماشانی چاوەڕوانی ئێعدام دەکاتئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە زینداندا، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەکات.

"میلاد عەزیمی" کوڕی محەممەدئیبراهیم، مێرمنداڵێکی کوردە، کە بە تاوانی "قیساس" لە زینداندایه، ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٩٢ی هەتاوی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە شەڕ لەگەڵ قوتابییانی شارەکی ڕوودەکی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لە لایەن پۆلیسی ئاگاهییەوە دەسبەسەر کرا، دوای تێپەڕینی ٥ ساڵ لە زینداندا، ئەگەری هەیە ئێعدام بکرێت.

"میلاد" ڕێکەوتی ٣٠ی سەرەماوەزی ١٣٧٤ لە دایک بووە و کاتێک ئەو تاوانەی ئەنجام داوە، تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووه.

ناوبراو لە ڕەوتی دادگاییکردنیدا دانی بە کوشتنی هاوپۆلییەکەی خۆیدا هێناوە. بەڵام لە دادگادا وتوویەتی؛ من لە ژێر گوشاردا دانم بەو تاوانە داناوە. ئەو زیندانییە لە کۆتاییدا لە لقی یەکی دادگای کەیفەریی کرماشان بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" مەحکووم کرا و لقی ١٧ی دیوانی باڵای وڵات ئەو بڕیارەی پەسەند کرد.

میلاد دوای دادگاییکردنی و بڕانەوەی حوکمەکەی هەتا تەمەنی ١٨ ساڵی بۆ ناوەندی ئیسلاح و تەربیەت ڕاگوێزرا. دواتر بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ڕاگوێزراوە.

دایکی میلاد باسی لەوە کردووە، ئێمە بۆ نەجاتی گیانی کوڕەکەمان سەرەڕای ئەوەی کە دار و نەدارمان فرۆشت، بە یارمەتیی خێرخوازان بڕی ١٥٠ میلیۆن تمەنمان کۆ کردەوە. هەروەها کۆمەڵەی ئیمام عەلی بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ کۆ کردینەوە؛ بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکه داوای ٢٠٠ میلیۆن تمەنی دیکە دەکەن و بنەماڵەکەی پێیان ڕاگەیاندووین، ئەگەر ئەو بڕه پارەیه جێبەجێ نەکەن بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەدەن".

یەکێک لە خزمەکانی میلاد بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی ڕاگەیاندووە: "بەڕێز عەباس بەیگی کە پارێزەری میلادە، داوای دادڕەسیی کردووە، داوای ماددەی ٩١ی کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکمان پێ نەدراوەتەوە".

حکوومەتی ئێران ئەمساڵ ٥ مێرمنداڵی ئێعدام کردووە. لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، لێبوردنی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە داوای لە بەرپرسانی حکومەتی ئیران کرد کە حوکمی ئێعدامی زیندانییانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ ڕابگرێت.

لێبوردنی نێودەوڵەتی بە فەرمی ڕایگەیاندووە، کە بەرپرسانی ئێران بە باشی ئاگادارن سزای ئێعدام پێشێلکردنی ئاشکرای بەڵێنییەکانە کە خودی حکوومەتی ئێران واژۆی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە