محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی به شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٣ - ٠٤-١٢-٢٠١٨ - ١٣:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی به شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرائاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان به شێوەی مەرجدار لە زیندانی بیرجەند ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز، محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان پاش ١٣ساڵ و شەش مانگ زیندان به شێوەی مەرجدار لە زیندانی بیرجەند ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران لە کۆتاییدا داخوازیی "ئازادیی بێمەرجی" ئەو زیندانییە سیاسییەی قەبووڵ کردووە و ناوبراو ئێستا لە ڕێگای گەڕانەوە بەرەو شاری بۆکانە.

پێشتر دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران داخوازیی "ئازادیی بێمەرجی" ئەو زیندانییە سیاسییەی ڕەت کرد بوو.

٣ی خەرمانانی ئەمساڵ، محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی لە لایەن لقی ١٠٤ دادگای گشتیی بیرجەندەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر موجتەبا بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، پاییزی ساڵی ٨٤ی هەتاوی، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران "بە ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی "تەبەس" مەحکووم کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە