دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە

١٣٩٧/٠٩/١٢ - ٠٣-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، لاوێکی کوردی خەڵکی سەردەشتیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە، ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٧، هێزە تیلاعاتییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی "سۆران خزری" تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی حەسەن، هێرشیان کردووەتە سەر خانووی ناوبراو، بەڵام نەیاتوانیوە دەستبەسەری بکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی خانووی ئەم هاووڵاتییە کوردە، برای ناوبراو بە ناوی "کاروان خزری" و دایکی بە ناوی "تووبا شەهیدی"یان دەستبەسەر کردووە.

تووبا شەهیدی
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی پشکنینی خانووەکەدا، "کاروان خزری"ان داوەتە بەر لێدان و بێڕێزییان بە بنەماڵەکەشیان کردووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "تووبا شەهیدی" پاش چەن کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە ، ئازاد کراوە بە"ام "کاروان خزری" هێشتا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدایە و لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوەیە جەختی کردەوە: هێزە ئیتلاعاتییەکان، هەڕەشەیان لە "تووبا شەهیدی" کردووە کە لە گەڵ هەواڵدەرییەکان قسە نەکات و هەروەها وتوویانە تا کاتێک کە پێی ڕانەگەیەندراوە مافی ئەوەی نییە کە لە شاری سەردەشت بچێتە دەرەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، "سۆران خزری"، لە ترسی دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بێسەروشوێن و هێزە ئیتلاعاتییەکان به تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەوڵی دەستبەسەرکردنی ناوبراودان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە