خوێندکارێکی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٢ - ٠٣-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خوێندکارێکی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرائاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٧، خوێندکارێکی کورد به ناوی "عەلی ئاراستە"، خەڵکی گوندی "خورشت" سەر بە شاری شنۆ، کە لە مانگی گوڵانی ساڵی ٩٦ەوە بە تۆمەتی "هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەستبەسەر کرابوو، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کرا.

ئەم خوێندکارو کوردە لە زیندانی ورمێدا لە بەندی ١٢ و لە کووپەی ٥دا ڕاگیرابوو.

عەلی ئاراستە، خوێندکاری ڕشتەی مافی زانکۆی پەیام نووری شنۆ لە مانگی گوڵانی ١٣٩٦دا لەم زانکۆیەدا و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕی هەمان ساڵ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ.

گەلاوێژی ١٣٩٦، ئەم خوێندکارە کوردە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ و بە سەرۆکایەتیی قازی "چابۆک"، بە تۆمەتی "هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" ١٨ مانگ زیندانی بۆ برایەوە.

ناوبراو لە ماوەی تێپەڕاندنی حوکمەکەیدا لە مافی مەرەخەسی و ئازادی مەرجدار بێبەری بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

لاوێکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٥٠ تاران

ئیتلاعاتی ورمێ و سنە سێ چالاکی کرێکاری بانگهێشت کرد

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٦ تاران

ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و تێرۆریسمی ژینگەیی

١٣٩٨/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

سێ هاووڵاتیی لە کوردستان دەستیان دایە خۆکوژی

١٣٩٨/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣٠ تاران

کرێکارانی بیناسازی شاری بانە ناڕەزایەتییان دەربری

١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا