دەسبەسەر کردنی مامۆستایەکی کورد بە هۆی ڕەخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەران

١٣٩٧/٠٩/١١ - ٠٢-١٢-٢٠١٨ - ٢٣:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی مامۆستایەکی کورد بە هۆی ڕەخنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کوردی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریری کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، مامۆستا عەبدولباقی سەعیدی، پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی "تەرخان ئاوا"ی بانە لەلایەن ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی بانە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کورده لە نوێژی رۆژی هەینی ٩ی سەرماوەز سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەران نارەزایەتی دەربڕیبوو و ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران لەم بارەوە گرتبوو.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: پێشتر مامۆستا عەبدولباقی بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران لە پێشنوێژیی مزگەوتی تەرخان ئاوا وەلا نرابوو.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو مامۆستا کوردە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بانە دایە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٨:٢٣ تاران

مەسعود شەمس نژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا