تەقینەوەی مین، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە

١٣٩٧/٠٩/١١ - ٠٢-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەیت نێوان ئێران و عێراق لە سنووری شاری بانە، دوو هاوولاتیی کورد بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە راگوێزرانەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە، ١١ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی "کامیار عەبدوڵڵاهی"، ٣٠تەمەن ساڵ و "سەفەر ڕەحمانی" تەمەن ٣٥ ساڵ، به هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە، تووشی برینداربوونی لاق بوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کە خەڵکی گوندەکانی "عەباس ئاوا و خوری ئاوا" لە بەشی نەنووری بانەن، به هۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە.

ئەم دوو هاووڵاتییە کورده ئێستاکه لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی"ی بانەدا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

"کامیار عەبدوڵڵاهی" و "سەفەر ڕەحمانی" لە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی هەنگەژاڵ تووشی ئەم ڕووداوە بوونە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی سێشەممە، ٦ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی "عەبدولڕەحمان شەریفی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی "بوویین عولیا"، سەر بە شاری بانە، به هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ به توندی بریندار بوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە به هۆی تەقینەوەی مین ، قولاپەی پێی بریندار بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە