شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو

١٣٩٧/٠٩/١٠ - ٠١-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بەڕێوەچووئاژانسی کوردپا: شەوە شێعرێک لە شاری پیرانشار بۆ ژمارەیەک لە شاعێرانی کورد خەڵکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی سەرماوەز،بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبی "رووناک" لە شاری پیرانشار شەوە شێعرێکی بۆ شاعیران و هۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی بەڕێوە برد.

لەم شەوە شێعرەدا کە کاتژمێر ٤ی ئێوارە دەستی پێکرد، ٣٣ شاعێر بەشدار بوون کە تێیدا زیاتر لە ٥٠ شێعریان خوێندەوە؛ ئەم شەوە شێعرە زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاند.

شاعیرانی بەشداربووی ئەم شەوە شێعرە خەڵکی شارەکانی سەردەشت، بانە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، نەغەدە و شنۆ بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند