حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندان بۆ ٦ چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوە

١٣٩٧/٠٩/١٠ - ٠١-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندان بۆ  ٦ چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوەئاژانسی کوردپا: دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندانی بۆ ٦ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران پشتڕاست کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندان بۆ ٦ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی "مێهرداد سەبووری، دڵنیا سەبووری، ئومید ئەحمەدی، ئارام محەممەدی، شاهۆ سادقی و ڕۆژین ئیبراهیمی" لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە پشتڕاست کرایەوە.

دەزگای قەزایی ئەو ٦ چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی "بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران" تاوانبار کردووە.

ئەو ٦ چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ بانەرمەڕی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، بە تۆمەتی "بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، و پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران دەسبەسەر و پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەر کرانیان بە دانانی وەسیقە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

سزای بەسەردا سەپاووی ئەم ٦ چالاکە کرێکارییە بەم شێوەیە:

١_مێهرداد سەبووری: ١ ساڵ زیندانی تەعزیری
٢_ئومید ئەحمەدی: ١ ساڵ زیندانی تەعزیری
٣_ئارام محەممەدی ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری
٤_شاهۆ سادقی: ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری
٥_دڵنیا سەبووری: حوکمەکەی لە یەک ساڵ بۆ سێ ڕۆژ کەم کرایەوە.
٦_ڕۆژین ئیبراهیمی: حوکمەکەی لە یەک ساڵ بۆ سێ ڕۆژ کەم کرایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە