چاوپێکەوتنی چالاکانی مەدەنی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا ڕەبیعی

١٣٩٧/٠٩/١٠ - ٠١-١٢-٢٠١٨ - ١٠:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چاوپێکەوتنی چالاکانی مەدەنی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا ڕەبیعیئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا محەممەد ڕەبیعی دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و مافی مرۆیی کوردستان لە بەرەبەری ٢٢هەمین ساڵیادی تیرۆری مامۆستا محەممەد ڕەبیعی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.

لەو دیدار و چاوپێکەوتنەدا، عایشە مەفاخری هاوژینی مامۆستا محەممەد ڕەبیعی، لە پەیوەندیی لەگەڵ چۆنیەتی بەداواداچوونی دۆسیەی تێرۆری مامۆستا ڕەبیعی چەند وتەیەکی باس کرد و هەروەها پێداگری لە سەر بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە کرد.

ساڵی ڕابردوو، هاوژینی مامۆستا مەلا محەممەد رەبیعی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢١ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری مەلا محەممەد ڕەبیعی، داوای لە ویژدانە نەخەوتووەکانی کۆمەڵگە کرد دەنگی ناوبراو بن.

ناوبراو باسی لەوە کردووە، دوای ٢١ ساڵ لە قەتڵە زنجیرەییەکان سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر بە ئاکامێک نەگەیشتووین، ئێمە بەردەوام دەمانهەوێ ئەو دۆسیە ڕوون ببێتەوە.

مەلا محەممەد ڕەبیعی ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی "دراسپ" سەر بە شاری دیواندەرە چاوی بە دنیا هەڵێنا و لە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی قورعان لە پاکستان بەشداری کرد، دوای عەبدولباسیت، قاڕیی بەناوبانگی خەڵکی میسر پلەی دووهەمی بە دەست هێنا، ناوبراو سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی دەزانی و کۆمەڵێک شێعر و نووسراوەی چاپ کردووە و سەرجەم ٥٠ بەرهەمی نووسراوەی هەیە.

مامۆستا ڕەبیعی پاییزی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی وەک پێشنوێژی هەینی مزگەوتی جامیعی ئیمام شافعی کرماشان هەڵبژێردراو و لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە چوارچێوەی قەتڵە زنجیرەییەکانی حکوومەتی ئێراندا تێرۆر کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا