دوو برای کۆڵبەر لە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژران و بریندار بوون

١٣٩٧/٠٩/٠٩ - ٣٠-١١-٢٠١٨ - ١٠:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو برای کۆڵبەر لە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژران و بریندار بوونئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری پیرانشار کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری "کانی خۆا" شاری پیرانشار دایە بەردەسڕیژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرهاد بەیانەک" خەڵکی گوندی "ماشکان" گیانی لە دەست دا.

لەو ڕووداوەدا، "سدیق بەیانەک" برای فەرهاد بەیانک کۆڵبەری گیان لە دەستداو، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لاقی پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژمارە کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک نە ناوی "سێ چۆمان" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو ژمارە کۆڵبەرە کردووە".

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هادی سەلیمی"، تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، جێگیر لە پایگای "ماڵتە"ی شاری بانە، گیانی لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت