بەربوونەوە لە بەرزایی، کۆڵبەرێکی بانەیی کردە قوربانی

١٣٩٧/٠٩/٠٨ - ٢٩-١١-٢٠١٨ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەربوونەوە لە بەرزایی، کۆڵبەرێکی بانەیی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری ئەو شارە بە توندی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی چوارشەممە ٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدوڵلا شەریفزادە" خەڵکی گۆندی "نەمشیر"ی شاری بانە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە توندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە شوێنێک بە ناوی "زلە" تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: پاش گواستنەوەی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ نەخۆشخانە، هێزێکی زۆر لە هێزە ئینتزامییەکان ڕژاونەتەوە نەخۆشخانە و ئیزنی چوونە لای ئەو کۆڵبەرە کوردە بە کەس نادەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هادی سەلیمی"، تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، جێگیر لە پایگای "ماڵتە"ی شاری بانە، گیانی لە دەست دا.

لەو ڕووداوە دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و شوناسی یەکێک لە برینداربووەکان بە ناوی یادگار سەلیمی ئاموزای هادی سەلیمی ڕاگەیەندراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە