KMMK – G: نەبوونی دەوڵەتی کورد، هۆکاری سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ستەمی نەتەوەیەتی نەتەوەی کورد بووە

١٣٩٧/٠٩/٠٨ - ٢٩-١١-٢٠١٨ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

KMMK – G: نەبوونی دەوڵەتی کورد، هۆکاری سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ستەمی نەتەوەیەتی نەتەوەی کورد بووەئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، لە ١١یەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە پرسی نەتەوەکان بەتایبەتی نەتەوە بێدەوڵەتەکان و نالەباریی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی، بە بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسەی ڕاگەیاند.

لە بەشێکی وتاری کۆمەمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێراندا هاتووە: له‌ ئێران، ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان، سیساسه‌تێكی ئیدیۆلۆژی، دامه‌زراو له‌سه‌ر سیستمی یه‌ك ده‌وڵه‌ت ـ یه‌ك نه‌ته‌وه‌، یه‌ك زمان و یه‌ك ئایین پیاده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ و ئیدیۆلۆژییه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران، سه‌رچاوه‌ی سته‌م و سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنی دامه‌زراوه‌یی و سیستماتیكن بە دژی گه‌لانی بێبه‌شی ئێران.

دەقی ئەم وتارە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:

به‌رێز سه‌رۆك،


كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ، سه‌رنجتان ڕاده‌كێشێ بۆ سه‌ر پرسی بێوڵاتیی گه‌لی كورد و ڕیشه‌ و نه‌هامه‌ته‌كانی بێوڵاتیی له‌سه‌ر كورد له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

سه‌ره‌تا، پێویسته‌ به ‌بیری ‌ گه‌لانی دونیا بهێنینه‌وه، كه‌ كوردستان، وڵاتی ٤٠ میلیۆن كورد، له‌ په‌یامننامه‌ی لۆزان له‌ ٢٤ ژووئیه‌ی ١٩٢٣ به‌ سه‌ر وڵاتانی ئێران، عێراق، توركیه‌ و سوریه‌ دابه‌ش كرا و‌ كورد گه‌وره‌ته‌رین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت له‌ دونیا پێك ده‌هێنێ.

له‌ ئێراندا، ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی، سیاسه‌تێكی ئیدیۆلۆژی، دامه‌زراو له‌سه‌ر سیستمی یه‌ك ده‌وڵه‌ت ـ یه‌ك نه‌ته‌وه‌، یه‌ك زمان و یه‌ك ئایین پیاده‌ ده‌كه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ و ئیدیۆلۆژیه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران، سه‌رچاوه‌ی سته‌م و سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنی دامه‌زراوه‌یی و سیستماتیكن دژی گه‌لانی بێبه‌شی ئێران.

ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا، ١٩٧ هاووڵاتی كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته‌ قوربانی گولـله‌بارانی كوێرانه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران. زیاتر له‌ ٧٤٩ هاووڵاتیی كورد كه‌ ته‌نیا تاوانیان به‌شداریی ئاشتیخوازانه‌ بووه،‌ له‌ خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان، به‌ زیندانی درێژخایه‌ن به‌ تاوانه‌كانی تێكۆشانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامبوون له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان مه‌حكووم كراون.

هه‌روه‌ها، له‌و ماوه‌یه‌دا، ٥٤ هاووڵاتیی كورد له‌ سێداره ‌دراون، كه‌ یه‌ك چواره‌می ئێعدامه‌كان له‌ ئێراندا پێك ده‌هێنن. به‌وشێوه‌یه‌ كورده‌كان له‌ ئێعدام به‌رزترین ڕێژه‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌شیان له‌ سیاسه‌ت و ئیداره‌ی وڵات له‌ ژێر سفردایه‌.

هه‌موو پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌و سته‌م و نه‌هامه‌یتیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر كورددا جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌. كوردستان و به‌لووچستان و ئه‌حواز ڕووبه‌ڕووی زیاترین سته‌م و هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه،‌ له‌ بواری ئابووری، ڕامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له‌ ئێراندا.

له‌ كۆتاییدا، داوا له‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له‌سه‌ر پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین ته‌رخان بكات و گرینگی به‌م پرسه‌ بدات.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە