کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بانە کوژرا

١٣٩٧/٠٩/٠٨ - ٢٩-١١-٢٠١٨ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بانە کوژرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هادی سەلیمی"، تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، جێگیر لە پایگای "ماڵتە"ی شاری بانە، گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ ساردخانەی شاری بانە ڕەوانە کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هادی سەلیمی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "مێهدی ئەمینی"، کوڕی مەجید، خەڵکی گوندی "نەنۆڕ"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە