دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان"

١٣٩٧/٠٩/٠٦ - ٢٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی \ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهێر سۆفی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "گەرگۆلی خوار"، سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حشمەت ئادمن"تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "ئەسپەڕێز" سەر بە دێهستانی "پیرشالیار"ی شاری سەوڵاوا، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سەر بە هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە و پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٥ - ١٦-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٥٤ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١٢:٥٣ تاران

ڕنوو گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٥٥ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٣ - ١٤-١٢-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بریندار بوو

١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران