چالاکێکی سێنفی مامۆستایان لە شاری دیواندەڕە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٠٥ - ٢٦-١١-٢٠١٨ - ١٠:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی سێنفی مامۆستایان لە شاری دیواندەڕە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی سێنفی مامۆستایان لە شاری دیواندەڕە لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە ٣ی سەماوەز، چالکێکی سێنفی مامۆستایان بە ناوی "حامید نێرگسی" خەڵکی شاری دیواندەڕە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە سێنفییەی مامۆستایان پاش دەسبەسەر کرانی بۆ قەراگای شارامفەری سپا لە شاری سنە گوێزرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئومید شامحەممەدی، مامۆستای دەسبەسەر کراوی کورد خەڵکی شاری دیواندەڕە کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، ڕۆژێک پاش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان دەسبەسەر کراوە، لە گرتنگەی قەراگای سپای شارامفەری شاری سنە دایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی حامید نێرگسی کە پێشینەی ٢٥ ساڵ مامۆستایەتی هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە