دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی لاینگەری لە حیزبە کوردییەکان

١٣٩٧/٠٩/٠٤ - ٢٥-١١-٢٠١٨ - ١١:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی لاینگەری لە حیزبە کوردییەکانئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "پەیام ئەنوەری" و "ڕەزا مەریمی"، خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردوون.

ئەو دوو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان، بۆ "لایەنگەری لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" گەڕاندووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە