تەقینەوەی مین لە شووش گیانی مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵەی ئەستاند

١٣٩٧/٠٨/٣٠ - ٢١-١١-٢٠١٨ - ١١:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین لە شووش گیانی مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵەی ئەستاندئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بە جێماوەی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە شاری شووش سەر بە پارێزگای خوزستان، گیانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی ئەستاند.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە شاری شووش، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە کۆ نەکراوەکانی شەڕی ٨ سآڵەی ئێران و عێراق، گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی "محەممەد ئەمین قالبی حاجیوەند"، ڕاگەیاندراوە.

ماڵپەڕی "مین و زندگی"، لەو باریەوە بڵاوی کردوە، ئەو ڕووداوە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی ٢٩ی خەزەڵوەر، ڕووی داوە و ئەو میرمنداڵە لەو ڕووداوەدا بە هۆی قرتانی دەستی چەپی و هەروەها خوێنڕیژیی زۆر، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی نیزامیی ماف، پاش دوو کاتژمێر گیانی لە دەست دەدات.

ئێران بە پانتایی چوار میلیۆن هێکتار ئالوودە بە مینە و بە بوونی زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی بە جێماوی شەڕی هەشت ساڵە لە ٥ پارێزگا، بە دووهەمین وڵاتی ئالودە بە مین لە جیهان بە ئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند