"پایزە شەوی بۆکان" دەسپێکێک بۆ کردنەوەی دەرگایەکی مێهربانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ڕێوڕەسمی "پایزە شەوی بۆکان" بەڕێوە چوو و تەواوی داهاتی پارەی بڵیتی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ منداڵانی بێسەرپەرەست تەرخان دەکرێت.
ئەو ڕێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە سەرەڕای گیرانی تەواوی کورسییەکانی ئەو ساڵۆنە لە لایەن بەشداربووانەوه ژمارەیەکی خەڵک بەپێیەوە ڕاوەستابوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا حامید کۆسەیی، مەحموود ڕەمەزانی، عومەر ئەمینی، بە گۆرانی، حامید پیرا، بە دوزلە، هێمن گردیگلانی بە زەرب، ڕازێنەوەی ئەو ڕێورەسمە بوون.
هاورێی بۆکانی بەڕێوەبەری "پایزە شەوی بۆکان"، ئامانجی لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێورەسمە پێکهێنانی کەشێکی شادی و خۆشی لەناو بنەماڵەکان و پاراستنی داب و نەرینی کوردستان ، ڕایگەیاند و وتی: "پایزە شەوی بۆکان" بەڕێوە چوو و تەواوی داهاتی پارەی بلیتی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ منداڵانی بێسەرپەرەست تەرخان دەکرێت.