بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوائاژانسی کوردپا: لە شاری سەوڵاوا سەر بە شاری سنە، خۆلێکی زمانی کوردی و فێربوونی دەف و سێ تار، بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، لە دێهیاری سەوڵاوای شاری سنە، خولێکی زمانی کوردی و فێرکردنی دەف و سێ تار، بۆ فێرخوازانی زمان و هونەری کوردی بە ڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی فەرهەنگیی شاری سنە و هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سەوڵاوا، بەشداربوون و لەوحی کۆتایی خولی زمانی کوردی و دەف و سێ تار بەخشرایە فێرخوازان.

لە بەشێکی ئەو ڕێورەسمەدا، گرووپی دەف و سێ‌تار، بە لێدانی دەف و سێ‌تار و زەرب، ڕازینەرەوەیی ئەو ڕێورەسمە بوون.

هەروەها کچانی بەشداری ئەو خولەی زمانی کوردی، چەند سروودێکیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو خولە فێرکارییە کرد.

لە لایەکی دیکەوە، بەهار شادمانفەر، ١٠٠ کتێبی منداڵان، کە بە زمانی کوردی نووسراو بوون، بە سەر منداڵاندا دابەش کرد.

ئەرکی ئەو خولە فێرکارییەی زمانی کوردییە لە سەر ئەستۆی "زۆهرە ستارە" بووە و لەو پەیوەندییدا، چەند وتەیەکی سەبارەت بە زمانی دایکی پێشکەشی بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا