لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "سامان کەریمی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بانە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەم لاوە کوردە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، ئەم لاوە کوردە لە دووهەمین ڕۆژی دەسبەسەر کرانی بۆ لێکۆڵینەوە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە بۆ ئاگاداربوونی لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەیان کردووە و هەتا ئێستا وڵامێکی ڕوونیان لەو پەیوەندییەدا، دەسنەکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەم لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە