چاندنی ٤ هەزار بەڕوو بە بۆنەی قوربانیانی بوومەلەرزەی کرماشان لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٧:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چاندنی ٤ هەزار بەڕوو بە بۆنەی قوربانیانی بوومەلەرزەی کرماشان لە شاری جوانڕۆئاژانسی کوردپا: لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس، لە دەورووبەری شاخەکانی شاری جوانڕۆ ٤ هەزار بەڕوو چێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، بە هیمەتی ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس لە شاری جوانڕۆ و بەشداری لاینگەرانی ژینگە، نزیکەی ٤ هەزار بەڕوو بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان لە بەرزاییەکانی پارکی جەنگەلی ماپرێس چێندران.

بەشداربووانی ڕێوڕەسمی چاندنی بەڕوو، وێرای بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەری قوربانیان و لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە، بەڕوویان وەکوو سێمبولی خۆڕاگری لە بەرانبەر کێشە و دژووارییەکان زانیووە.

ئامانج لەو ڕێوەڕەسمە، لابردنی ئەو خەم و خەفەت و ناڕەحەتییانە بوو کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەی ساڵی ڕابردوو و هەروەها هەست بە بەرپرسایەتی بە نیسبەت پاراستن و بووژاندنەوەی داربەڕووەکانی زاگرۆس ڕاگەیاندووە.

پاش تەواو بوونی ئەم ڕێورەسمە، ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس وێرای سپاس و پێزانین لە تەواوی بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کە یاد و بیرەوەری بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی کرماشانیان بە باشتری شێوە و بەم هەوڵە ژینگەپارێزیە بەرزڕاگرتووە، تەواوی لاینگەرانی ژینگەپارێزیان لە کوردستان بانگهێشت بە چاندنی بەڕوو کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز