هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی شاری مەهاباد گوازرایەوە

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١١:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی شاری مەهاباد گوازرایەوەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەتحی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، کە لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کرا.

یەکێک لە نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هاشم فەتحی تەمەن ٢٤ ساڵ و برای ئەم هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ڕاگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بنەماڵەی فەتحی نیسبەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان لە گرتووخانەی ئیتلاعات نیگەرانن و پێداگریان لە سەر ئەوە کردووە کە کوڕەکانیان هیچ جۆرێک چالاکیی سیاسیان ئەنجام نەداوە.

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هاشم و حەسەن فەتحی" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم دوو برایە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە