خوسرەو کوردپوور لە سانسور کردنی هەواڵەکانی مافی مرۆیی لە کوردستان ڕەخنەی گرت

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خوسرەو کوردپوور لە سانسور کردنی هەواڵەکانی مافی مرۆیی لە کوردستان ڕەخنەی گرتئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان ڕەخنەی لە سانسووڕ کردنی هەواڵەکانی مافی مرۆیی لە کوردستان لە لایەن هێندێک لە میدیاکانەوە، گرت.

خوسرەو کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان، دژکردەوەی خۆی سەبارەت بە سانسووڕ کردنی هەواڵەکانی مافی مرۆیی لە کوردستان لە لایەن هێندێک لە میدکانەوە، دەربڕی.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە دژکردەوەیەکدا بە سانسووڕ کردنی هەواڵی ئێعدامی هاووڵاتییانی کورد و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران لە هێندێک لە میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان نووسیوویەتی: "بیرورای گشتیی شایەتی ئەوە دەدات کە مێژوو داوەری دەکات، زەمانێک بوو کە لەوەێدا هەواڵنێرانێک، هەواڵی لە سێدارەدانی هاووڵاتییان و کوژرانی کۆڵبەرانیان سانسووڕ دەکرد".

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتیی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد بانگهێشت کرا.

خوسرەو کوردپوور وێڕای براکەی مەسعوود کوردپوور لە چالاکانی بواری میدیای ئازاد لە کوردستانن. ئەو دوو برایە ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام دەسبەسەر و لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ تەورێز و سێ ساڵ زیندانی بڕاوە مەحکووم کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا