٣٠ کەس بە ناوی "لات و لووت" لە شاری کرماشان دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٣٠ کەس بە ناوی \ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی شاری کرماشان بە بیانووی ىن‌بڕ کردنی نائەمنی و تاوانە کۆمەڵایەتییەکان،٣٠ کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو شارەیان لە ژێر ناوی "لات و لووت" لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات_ئەمنییەتی ئەو شارە دەسبەسەر کردووە.

هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیسنا"ی کرماشان لە زاری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە باسی لە دەسبەسەر کردنی ٣٠ کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو شارە لە ژێرناوی "لات و لووت"، کرد.

مەنووچێهر ئەمانوڵلاهی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند: لە درێژەی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ئەمنییەتی زیاتری کۆمەڵایەتی و هەڵسووکەوت لەگەڵ "لات و لووت و تێکدانی نەزم و ئەمنییەتی گشتیی، کە لە بەرنامەی کار ئێمە دابووە، ٣٠ کەس لە لات و لووتەکان، کە هێندێکیان پیشینە و سکاڵای تاکەکەسیان لە سەر بوو، دەسبەسەر کراون.

بە وتەی ئەو فەرماندە نیزامییە حکوومەتییە لە شاری کرماشان، لەو ٣٠ هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، ٣ قەبزە چەک و هێندێک چەقۆ و کەرەستەی دیکەی نایاسایی، دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: بە دڵنیایەوە دەزگای قەزایی بەپێی یاسا لەگەڵ ئەوان هەڵسووکەوت دەکات.

لەو پەیوەندییەدا،سەعید خراتها، کۆمەڵناسێک، سەبارەت بە بەرئەنگاربوونەوەی پۆلیسی ئیتلاعات_ئەمنییەت، بە ناوی "لات و لووت"، ڕاگەیاندبوو، "بە سەرنجدان بە چۆنیەتیی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ "لات و لووت"، نەسلێک لە کۆمەڵگە ماوەی چەندین ساڵە لەژێر سێبەری گەڵاڵەی جۆراوجۆری ئەمنیەتیدا ژیاون و تووشی ئەو دیاردەیە هاتوون و لە ئەنجامدا بەشێکی بەرچاو لەو نەسلە ناوی "لات و لووت"یان لەسەر دادندراوە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە