ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرائاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی شاری سنە حوکمی لە سێدارەدانی ژنێکی کوردی لەو زیندانە جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٥ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، ژنێکی کورد بە ناوی "شەرارە ئەلیاسی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خێزاندار، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرد.

چالاکێکی مافی مرۆڤ لە شاری سنە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کاتژمێر ٥ بەیانی ئەمڕۆ حوکمی لە سێدارەدانی ئەو ژنە کوردەیان بەڕێوەبردووە و هەتا ئێستا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووتەوە.

ئەم چالاکە مافی مرۆییە لە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: شەرارە ئەلیاسی ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی هاووڵاتییەک بە ناوی "کاوە غوڵامی" لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا بوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی شاری سنە بۆ پێشگرتن لە ئێعدام نەکردنی ئەو ژنە کوردە لە بەرانبەر خانووی بنەماڵەی کوژراوەکە کۆبوونەوە، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە بە لێخۆشبوونی ئەو ژنە کوردە ڕازی نەبوون.

چالاکانی سنەیی داوایان لە بنەماڵەی کوژراوەکە کردووە کە بە جێگای "تۆڵە و ئێعدامی کەسێکی دیکە، ژیان و لێخۆشبوون" هەڵبژێرن.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، ژنێکی دیکەی کورد بە ناوی "زەینەب سکانوەند" لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئێعدام کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا