مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان مانگێک پاش مانگرتنی ڕەزبەر

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٢:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان مانگێک پاش مانگرتنی ڕەزبەرئاژانسی کوردپا: بۆ دووهەمین جار مامۆستایانی شارەکانی کوردستان و ئێران لە قوتابخانەکان مانیان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتییان لە مەڕ جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان دەربڕی و مانیان گرت.

سەرەڕای هەڕەشەکانی حیراسەت و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان ،مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، سنە، مەریوان، دیواندەرە، دێوڵان و سەقز مانیان گرت و لە چوون بۆ پۆلەکان خۆیان بوارد.

مامۆستایانی قوتابخانەکان هۆکاری ئەم مانگرتنەیان بۆ "نەبوونی بەرنامەڕێژی بۆ دابین کردنی هێزی مرۆیی پێویست، پشتگوێخستنی قوتابخانە پتورکاوەکان کە گیانی قوتابییەکانی خستووتە مەترسییەوە، سەپاندنی دەرماڵەی خوێندن بە سەر بنەماڵەی قوتابییەکان کە بە پێچەوانەی ئەسڵی سییەمی یاسای بنەڕەتییە و لە کۆتاییدا دۆخی ژیانی فەرهەنگییان و پێشگرتن لە چالاکی سێنفی مامۆستایان"، ڕاگەیاندووە.

ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە کە هەتا سبەی درێژەی هەیە، مامۆستایانی مانگرتوو دووپاتیان کردووتەوە کە "ئەم مانگرتنە دوور لە کێشەی سیاسی و جەناحی و سەر بە هیچ گرووپێکی سیاسی لە ئاستی ئێراندا نییە.

چەند ڕۆژ پێش، شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەی سێنفی فەرهەنگییان لە ئێران لە بانگەوازێکدا داوای لە فەرهەنگییان کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٢ و٢٣ خەزەڵووەر، بە نیسبەت جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکان مان بگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە