بڕینەوەی سزای قورسی قەزایی بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١١:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بڕینەوەی سزای قورسی قەزایی بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلامئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ئیلام سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارەی بە زیندان و دەسبەسەرداگرتنی خانووبەرەی ماڵی یەکێک لەو سێ کەسە بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام دوو هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی "هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی"، هەرکامیان بە ٧ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ئەحمەد عەلی" بە ئامادە نەبوونی خۆی بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و حوکمی دەسبەسەرداگرتن بە سەر کەرەستەی شەخسی ناوبراودا دەرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: دادگای ئینقلابی شاری ئیلام بنەماڵەی ئەحمەد عەلی بانگهێشت کردەوە و ئەم حوکمەیان بەوان ڕاگەیاندووە و ماوەی ٢٠ ڕۆژ موڵەتیان بەو بنەماڵەیە داوە، کە ئەو خانووەکەیان چۆڵ بکەن.

ئەحمەد عەلی
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام پێداگری لە سەر ئەوە کردوە کە لە ئەگەری هاتنەوەی ئەحمەد عەلی بۆ ئێران و خۆڕادەست کردن بە ئیدارەی ئیتلاعات، حوکمی دەسبەسەرداگرتنی خانووبەرەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان ڕەوانە زیندانیی ناوەندی شاری ئیلام کراون و لەو ماوەیەدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون.

دادگای ئینقلابی شاری ئیلام ئەو حوکمەی بۆ ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی " دەرهێنانی "ئاسەوارە مێژووییەکان" لە ناوچەی مێژووی ئیلام بڕیووتەوە.

"هادی باقرنژاد و سەجاد فەریادی"، خەریکی دەرهێنانی "ئاسەوارە مێژووییەکان" بوون، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری ئیلام دەسبەسەر دەکرێن و ئەو هاووڵاتییەکەی دیکە لە ترسی دەسبەسەربوونی، خۆی شاردووتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران

١٣٩٧/٠٩/٢١ - ١٢-١٢-٢٠١٨ - ١١:٠٢ تاران

لاوێکی پیرانشاری دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار