کرێکارانی شارەدارییەکانی شنۆ و سنە هەرکامیان ٧ و ٥ مانگە پاڕەیان وەرنەگرتووە

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارانی شارەدارییەکانی شنۆ و سنە هەرکامیان ٧ و ٥ مانگە پاڕەیان وەرنەگرتووەئاژانسی کوردپا: کرێکارانی دوو شارەداری لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە، هەر کامیان ماوەی ٧ مانگ و ٥ مانگە پاڕەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەداری شاری نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ، ماوەی ٧ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ئەو کرێکارانە تەنیا توانییوانە بڕی ٢ میلیۆن ٥٠٠ هەزار تمەن لە شارەداری نەڵۆس وەربگرن.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی شارەداری نەڵۆس، سەرەڕای دۆخی خرابی ئابووری و نەبوونی پارە بۆ کڕینی شتومەکی ڕۆژانە، ئێمە دەبێت دەست بە سواڵ کردن بکەین.

بە وتەی ئەو کرێکارە، ماوەی ٧ مانگە شارەداری نەڵۆس، پارەی بە ئێمە نەداوە.
لە لایەکی دیکەوە، کرێکارانی شارەداری شاری سنە کە بە شێوەی وەرزی لەو شارەدارییە کار دەکەن، ماوەی ٥ مانگە حەقدەستیان پێی نەدراوە.

ئەو کرێکارانە، نزیکەی ٤٠ کەسەن و زۆربەیان لە کرێکارانی فەزای سەوزیی شارەداری ناوچەی ٢ سنەن.

ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، ئەو کرێکارانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دواکەوتنی پارەی ٥ مانگ مووچەکەیان لە بەردەم بینای ئەو شارەدارییە کۆبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە