تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە شاری ئەهواز، گیان لە دەسدانی کاسبکاڕیکی بەدواوە بوو

١٣٩٧/٠٨/١٨ - ٠٩-١١-٢٠١٨ - ١٤:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە شاری ئەهواز، گیان لە دەسدانی کاسبکاڕیکی بەدواوە بووئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری کامیاران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "فاروق فەیزی" کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی "تەنگیوەر" سەر بە شاری کامیاران بە هۆت تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری ئەهواز گیانی لە دەسدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەتی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ بە بێ‌ئاگادار کردنەوەی پێشوو، ئەو کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا، فاروق فەیزی گیانی لە دەسدا.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری ئەهواز ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەی نەکردووتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سەلاح ئەسفەندوەند" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری پیرانشار گیانی لە دەسدا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە