تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی کاسبکارێکی مەهابادی لە پیرانشار ئەستاند

١٣٩٧/٠٨/١٧ - ٠٨-١١-٢٠١٨ - ١١:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی کاسبکارێکی مەهابادی لە پیرانشار ئەستاندئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری پیرانشار گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سەلاح ئەسفەندوەند" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و ناوبراو بە هۆی سەختی پێکرانییەوە گیانی لە دەسداوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "هێزە نیزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە".

رۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، نیزامییە حکوومەتییەکان، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شێخ سڵەیان دایە بەر دەسڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بروومەند بەهرامی"، "هووشیار نەمامی" خەڵکی گوندی زیارەت تەمرخان، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گیانیان لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئەرکان بەهرامی" بە توندی بریندار بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا