شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، مامۆستایانی بۆ مانگرتن هان دا

١٣٩٧/٠٨/١٧ - ٠٨-١١-٢٠١٨ - ١٠:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، مامۆستایانی بۆ مانگرتن هان دائاژانسی کوردپا: شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران لە بانگەوازێکدا، باسی لە نەبوونی ئیرادە ، حەز و خولیای بەرپرسانی حکوومەتی ئیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەرهەنگییەکان کردووە.

شۆرای هەماهەنگیی ڕیکخراوی سێنفی فەرهەنگییەکانی ئێران لە بانگەوازێکدا، داوای لە فەرهەنگییان کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەر، لە هەمبەر جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتی دەرببڕن.

لەو بانگەوازەی فەرهەنگییاندا هاتووە: "چەندین جار چاوپێکەوتن و وتووێژ، نامە و تۆمارنووسی، کۆبوونەوە و هەنووکە ناڕەزایەتی، بەڵام بێبەری لە وڵامێکی ئەرێنی لە لایەن دەوڵەتی و مەجلیسییەکان، دەوڵەتییەکان نە تەنیا داواکارییەکانمانیان پشتگوێ خستووە؛ بەڵکوو لە حاڵی حازردا خەریکی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی دژە بارهێنان و دژە مامۆستایان ناسراو بە "گەڵاڵەی تەواو کات"ـن؛ گەڵاڵەیەک کە بڕیارە زۆرتر لە ڕابردوو، مامۆستایان بە حەقدەست و ماف کەمتر لە جاران، بچەوسێنرێنەوە".

لە بەشێکی ئەم بانگەوازە داهاتووە: "ناوەندە ئەمنییەتی و حیراسەتییەکان هەر وەک پێشوو، لەسەر هێڵی ڕابردوو، درێژە بە سەرکوت و دۆسیە دروستکردن بۆ چالاکانی فەرهەنگین. ئەوەش بە شێوەیەکە که زیاتر لە ‌هەڕەشە و تۆقاندن، تۆمەتی ئەخلاقی و ڕەوانی دەدەنە پاڵ چالاکانی سێنفی".

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو بانگەوازدا، هاتووە: "لەوەها بارودۆخێکدایە کە مامۆستایان بەپێی مافی هاوڵاتی بوون و ئیمتیازی یاسایی بۆ وەدەستهێنانی داواکارییەکانی خۆیان ناچار بە مانگڕتن و ناڕەزایەتی دەربڕین دەبن".

دەقی تەواوی ئەم بانگەوازە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە،
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٨ - ١٩-١١-٢٠١٨ - ١٢:١٠ تاران

دوو کرێکار خەڵکی شاری خۆی گیانیان لە دەست دا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٨:٥٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانیی مەریوان ڕاگوێزرا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٧ تاران

مامۆستایەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە گوێزرایەوە

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١٧:٥٠ تاران

٢٢ سەر ئەسپی کاسبکاران لە سنووری بانە لەناو چوون

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٢٥ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٠ تاران

ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا