بەرپرسی زیندانی شاری ورمێ بە زیندانییەکی گوتووە: "گوێچکەت بۆ چیە؟"

١٣٩٧/٠٨/١٦ - ٠٧-١١-٢٠١٨ - ١٢:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرپرسی زیندانی شاری ورمێ بە زیندانییەکی گوتووە: \ئاژانسی کوردپا: زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و لە ڕەوانەکردنی بۆ دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی بێبەرییە.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، "سەدرەدین تەیموورپوور"، کوڕی کەریم، یەکێک لە زیندانیانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لە کاتی دەسبەسەریدا، یەکێک لە گوێیەکانی ئاودزی کردووە و داخوازیی ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکی لە دەرەوەی زیندان، ڕەت کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە زیندانییە کە لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوه، یەکێک لە گوێچکەکانی ئاودزی کردەوە و پاش داواکاری بۆ چارەسەری پزیشکی، سەرەڕای ڕەت‌کردنەوەی داواکارییەکەی، بەرپرسی زیندانی ورمێ بەو زیندانییە ڕاگەیاندووە، تۆ گوێچەکەت بۆ چیە؟.

ئەو زیندانییە کە بە تۆمەتی پەیوەندییەدار به ماددەی هۆشبەڕ دەسبەسەر کراوە، سەرەتا حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا و دواتر حوکمەکەی بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢٠٠ میلیۆن تەمەن سزای نەختی گۆڕدرا.

لە سەرەتای ساڵی ٩٧ هەتاوی، ٥ زیندانیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی پێرانەگەیشتنیان بۆ چارەسەری پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە، گیانیان لە دەست دابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا