هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی ورمێ کرا

١٣٩٧/٠٨/١٦ - ٠٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی ورمێ کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا موکەڕەم" تەمەن ٦٧ ساڵ خەڵکی شارەکی "تەرزیلوو"ی شاری ورمێ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین کەڕەت چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و گوشاریان خستووەتە سەر ناوبراو.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "ئەندامبوونی منداڵەکانی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر عەبدوڵڵا موکەڕەم کە منداڵەکانی لە ئەندامیەتی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران دەربهێنێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئێران.

پێشتر، ئەم هاووڵاتییە کوردە چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و بە شێوەی بەردەوام لەژێر چاوەدێریی هێزە ئەمنییەتییەکاندا بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە