یادی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە وڵاتی بولغارستان بەڕز ڕاگیرا

١٣٩٧/٠٨/١٦ - ٠٧-١١-٢٠١٨ - ١٠:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یادی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە وڵاتی بولغارستان بەڕز ڕاگیرائاژانسی کوردپا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی یادکردنەوەی شەریف باجوەر و هاوڕێیانی لە پایتەختی وڵاتی بولغارستان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەرهێنەرانی کورتە فیلمی "ذبح" لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی خوێندکاریی "Early Bird" که لە وڵاتی بولغارستان لە شاری سوفیا، پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەیەک شەریف باجوەر و هاوڕێکانی لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا بە بەشداری فیلمسازان بەڕێوە برد.

سامان حوسێن‌پوور و ئاکو زەند کەریمی، وەکوو سیناریۆنووس و دەرهێنەران، حامید بەقاییان وەکوو وێنەگری کورتە فیلمی "ذبح" لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.

دوو کەس لە هونەرمەندانی بولغارستانی لەو ڕێورەسمەدا، گۆرانییەکیان بە یادی تەواوی قارەمانە نەتەوەییەکان خوێند.

ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پژوهی" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە گیانیان لەدەستدا.

شەریف باجوەر کوڕی بایەزید لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە شاری مەریوان لەدایک بووە و یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی کوردستان و لە ساڵی ١٣٩٦ بە دروشمی "نەبوونی توندوتیژی ڕێگەی پیرۆزی مرۆڤایەتییە" لە کارێكی ناڕەزایەتییدا بە پاسکیل بەرەو تاران بەڕێکەوت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا