نووسەر و تەنزنووسێکی ئێرانی بەرهەمەکانی خۆی بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان هەراج دەکات

١٣٩٧/٠٨/١٥ - ٠٦-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نووسەر و تەنزنووسێکی ئێرانی بەرهەمەکانی خۆی بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان هەراج دەکاتئاژانسی کوردپا: نووسەر و تەنزنووسێکی خەڵکی شاری "بەم" بەرهەمە وێنەیەکانی خۆی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کراماشان هەڕاج فرۆش دەکات.

"محەممەدعەلی علوومی"، نووسەر و تەنزنووسی خەڵکی شاری بەم، بەرهەمەکانی خۆی لە چوارچێوەی پێشانگایەکدا، بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان هەڕاج دەکات.

ئەو پێشانگایە لە ١٩هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر، لە شوێنی پێشانگا نێونەتەوەییەکان لە شاری کرمان بەڕێوە دەچێت.

پارەی فرۆشتنی وێنەکانی ئەو نووسەر و تەنزنووسە، لە ڕێگای نێرگس کەڵباسییەوە، کە یەکێک کە خەریکی یارمەتیدانی بە ڕەوتی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە بوومەلەرز لێدراوەکان، دەدرێتە ئەو هاووڵاتییانی کە لێیناقەوماو.

ئەو نووسەرە ئێرانییە سەبارەت بەو کارە دەڵێت: "بۆ هادەردی و هاوخەمی لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، ژمارەیەک لە وێنەکانم لە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب و چاپەمەنی پێشان دەدەم و داوا لە کەسانی خێرخواز دەکەم کە لەو کارە مرۆییەدا بەشداری چالاکانەیان هەبێت، هەتا لە زستانی سەخت و بێڕوحم بتوانن بە هەناردەکردنی نان، سووتەمەنی و جلوبەرگ دڵی ئەوان شاد بکەین".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٢٥ - ١٦-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٨ تاران

لێدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری نەوسوود

١٣٩٧/١٢/٢٤ - ١٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٢٣ تاران

لاوێکی سەقزی لە لایەن سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا