ڕێوڕەسمی جێژنی هەنار لە گوندی "ساتیاری" هەڵوەشایەوە

١٣٩٧/٠٨/١٤ - ٠٥-١١-٢٠١٨ - ١٨:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێوڕەسمی جێژنی هەنار لە گوندی \ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی شاری پاوە موڵەتیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جیژنی هەنار لە گوندی "ساتیاری" سەر بە بەخشی باینگان نەدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێوڕەسمی جێژنی هەنار لە گوندی "ساتیاری" سەر بە بەخشی باینگان، کە بڕیار بوو ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر لەو گوندە بەڕێوەبچێت، بە هۆی دژایەتی بەرپرسانی حکوومەتی شاری پاوە ئەو ڕێورەسمە هەڵوەشایەوە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: "بەداخەوە بە هۆی لوتفێک کە بەرپرسانی شاری پاوە بە نیسبەت خەڵکی گوندی ساتیاری هەیانبوو، جێژنی هەنار لەو گوندە هەڵوەشایەوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "داواکاری پێشکەش کراوە بۆ بەرێوەچوونی جێژنی هەنار لە گوندی ساتیاری بە هۆی دژایەتی بەرپرسانی شاری پاوە لە لایەن ناوەندە پەیوەندییەدارەکانەوە ڕەت کرایەوە".

پاش بەڕێوەچوونی جێژنی هەنار لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ڕەزبەر لە دوو گوندی "ناو و سلێن" سەر بە ناوچەی هەورامان فێستیڤاڵی هەنارانە بەڕێوە چوو، کە مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینیی شاری پاوە، ڕەخنەی توندی لە بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە گرت و ڕێورەسمی جیژنی هەنار لە گوندی "داریان"ی بەخشی باینگان بە هۆی دژایەتی پێشنوێژی هەینی شاری پاوە و سپای پاسداران هەڵوەشایەوە.

دژایەتی مەلا قادر قادری یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێوەرەسمە بووە، ناوبراو لە وتەکانی نوێژی هەینی لە ٤ی خەزەڵوەر، ڕەخنەی توندی لە بەڕێوەبەرانی جێژنی هەنار لە ئاستی ناوچەی هەوراماندا گرتبوو و وتبووی: "جیژنی شوکرانەی هەنار ئەگەر بڕیارە شوکرانە بێت، پێویستی بە بەشداریی ژنانی نیوەڕووت و سەمای جۆراوجۆر نییە، ئەگەریش بە شوێن سەمای جۆراوجۆردان، شوێن زۆرە".

پێشنوێژی هەینی شاری پاوە حیزبی دێموکراتی بە پشتیوانی ڕێوڕەسمی جێژنی هەنار لە هەورامان ناوزەد کردبووە و ڕایگەیاندووە: "لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، میدیاکانی معاندی حیزبی دێموکرات چەندین کەرەت هێرشی کردووەتە سەر من. ئەگەر ئەو فێستیڤاڵە بەبێ ‌کەموکۆڕی بوایە، هیچ کات حیزبی دێموکرات پشتیوانی لێ نەدەکرد، کاتێ حیزبی دێموکرات داکۆکیی لە فێستیڤاڵی هەنار دەکات، نابێت بەرپرسانی ئێمە بەوە دڵخۆش بن و شکاندن و ڕووخاندنی کەسایەتیی من لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە، نیشانەی ڕاستی و دروستبوونی لێدوانەکانی منە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا