دیاردەی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە درێژەی هەیە

١٣٩٧/٠٨/١٤ - ٠٥-١١-٢٠١٨ - ١١:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دیاردەی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە درێژەی هەیەئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جارێکی دیکە لە سنووری شاری پیرانشار، دەستیان دایە کوشتنی ئەسپی کاسبکاران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ١٦ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران بە تەقەی مەئموورانی ئینتزامیی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری گوندی "زێوکە و ماشکان"، لە ناوچوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لەو ناوچەیە، هەروەها دەستیان بە سەر ٤ سەر ئەسپی کاسبکاران داگرت.

لە دوای ئەوەیکە کوشتنی ئەسپی کاسبکاران بە کۆمەڵ لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پەرەی گرتووە، قسەی هێزە نیزامییەکان بۆ کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ئەوەیە کە "ئێمە ئەو ئاژەڵانە دەکوژین هەتا خەڵک بۆ بە ئاوێری کردنی سنووری و قاچاغ کەڵکیان لێوەرنەگرن".

بە وتەی چالاکانی مەدەنیی، هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە گشتیی لە چین و توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگا بە ئەژمار دێن، ئەسپ و مەڕ وماڵات تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەوان به ئەژمار دێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا