چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد ناڕوونە

١٣٩٧/٠٨/١٢ - ٠٣-١١-٢٠١٨ - ١٢:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد ناڕوونەئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنه دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی "محەممەدئەمین کەنعانی" خەلکی گوندی "تەخته" سەر بە شاری سنه هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە گرتنگە لێپێچینەوەی لێکراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە بوونی پارێزەر بێبەش بووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە هۆکاری دەسبەسەرکانی ناوبراو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیەوە، هیچ زانیارییەکیان نییه.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئازادیی کوڕەکەیان بە دانانی بارمتە هیچ ئاکامی نەبووە.

محەممەدئەمین کەنعانی ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ دوای بانگهێشتی بۆ ستاد خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند