دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

١٣٩٧/٠٨/١٢ - ٠٣-١١-٢٠١٨ - ١١:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوەئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار که بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە، ماوەی یەک مانگە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ دایه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی ''عەبدوسەلام قاسمی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، ماوەی یەک مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەو لاوه کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە عەبدولسەلام لە ماوەی دەسبەسەکرانیدا لە پارێزەر بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە