شانۆی "ئاوازی دوایی بای باکوور" بە زاراوەی کرمانجی ژووروو لە شاری پیرانشار نمایش کرا

١٣٩٧/٠٨/١١ - ٠٢-١١-٢٠١٨ - ٢٢:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شانۆی \ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەم جار شانۆیەک بە زمانی کوردی و زاراوەی کرمانجی ژووروو لە شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، شانۆی "ئاوازی دوایی بای باکوور" لە دەرهێنەرایەتی "ڕەسووڵ بانگین" و شانۆکارانی وەک کەیهان حوسێنی و سارا محەممەدی لە شاری پیرانشار بەڕێوەچووە.

بەڕێوەچوونی ئەم شانۆیە لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵکی شاری پیرانشار و هۆگرانی شانۆ بەرەوڕوو بووە.

شانۆی "ئاوازی دوایی بای باکوور" پێش لە بەڕێوەچوونی لە شاری پیرانشار، لە فێستیڤاڵی شانۆی "منجل" لە شاری "وان" لە کوردستانی باکوور پیشان درابوو و هەروەها لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر لە شاری ورمێ پێشکەش دەکرێت.

لە کۆتایی ئەم شانۆیەدا، ڕەسووڵ بانگین، دەرهێنەری ئەم شانۆیە ڕایگەیاندبوو: "تەنیا جێگایەک کە مرۆڤ لەوێدا پێدەگات و پەروەردە دەبێت، ئەم هۆڵەیە و دەبێت بە باشترین شێوە کەڵکی لێوەربگرین".

شانۆی "ئاوازی دوایی بای باکوور" یەکەمین شانۆ بوو لە شاری پیرانشار بە زمانی کوردی و زاراوەی کرمانجی ژووروو بەڕێوەچوو.

ڕەسووڵ بانگین لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی، بە نووسین و دەرهێنانی شانۆی "کاتێک هەموو کەس دەبێتە بەرپرس" دەستی بە چالاکی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە