درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆ

١٣٩٧/٠٨/١١ - ٠٢-١١-٢٠١٨ - ١٠:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆئاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆ، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلام مەردان" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی خالید خەڵکی گوندی "سەوجە "جەبلی وەیسی" خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە جیاجیا و لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کراون و هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە.

جەبلی وەیسی ساڵی ٩١، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە هەروەها لە یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین کەڕەت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کراوە و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا